|

به چ
شێوه‌یه‌ك خێزان پێكه‌وه ده‌نێیت؟
په‌یام عه‌بدوڵا
قسه‌كردن له سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی هاوسه‌رگیری زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام من
ئه‌مه‌وێ سه‌باره‌ت به هاوسه‌ر گیرییه‌كی به‌خته‌وه قسه
بكه‌م، ئێمه چۆن بتوانین ژیانی هاوسه‌ریمان به‌خته‌وه‌ر
بكه‌ین؟ یان به‌خته‌وه‌ربێت؟
ده‌بینین زۆر جار
كێشه‌ی نیوان ژن و مێرد ده‌گاته ڕاده‌ی جیابوونه‌وه‌یان،
ئێمه به ده‌ستنیشان كردنی هۆكاره‌كانی ئه‌وكیشانه
ڕه‌نگه بتوانین ئه‌زمون وه‌ربگرین و بۆ داهاتوومان
نه‌كه‌وینه ناو هه‌مان كێشه‌وه.
لێك تێنه‌گه‌شتن
سه‌ره‌كیترین هۆكاری كێشه‌كانی نێوان هاوسه‌رانه كه
ژیانیان لێ ئه‌كات به دۆزه‌خ، هاوسه‌ران به هۆی لێك
تێنه‌گه‌شتنه‌وه به‌رده‌وام له‌كێشه‌و شه‌ڕدان و ئه‌م
كێشه‌ش نه‌ك هه‌ر بۆ خێزانێك به‌ڵكو سیمایه‌كی ناشیرینی
به ته‌واوی كۆمه‌ڵگاش به‌خشیوه.
شه‌ڕو قسه‌ی ناخۆش و
گفوگۆی نێوان ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی لێك تێناگه‌ن له‌به‌ر هه‌ر
هۆیه‌ك بێت ژیانی هاوسه‌ریان ده‌باته لێواری مه‌رگ،
به‌مه‌ش حاڵه‌تێك دروست ده‌بێت كه چیتر ژیانێكی ئاسوده
چاوه‌ڕوانی ئه‌و خێزانه ناكات كه ده‌ته‌وێت دروستی
بكه‌ی، به‌ته‌واوی شیرازه‌ی خێزان تێكده‌چێت و له جیاتی
ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر به پێچه‌وانه‌وه ماڵئاوایی له
ژیانی هاوسه‌ری یان ژیانێكی به‌خته‌وه‌ری هاوسه‌ری ده‌كه‌ن
و به هۆی كێشه‌كانی نێوانیانه‌وه سه‌قفی خێزاندارییان
ده‌ڕووخێت و چیتر چاوه‌ڕوانی جوانییه‌كانی ژیان ناكه‌ن و
جوانییه‌كانی ژیان لای ئه‌وان وون ده‌بێت و ژیانی
به‌خته‌وه‌ر لای ئه‌و خێزانه هیچ مانایه‌كی نامێنێت، دوو
كه‌سی ڕه‌شبین ده‌بن و ڕۆژانه خه‌ریكن تاڵیی ژیان
له‌دڵیاندا چرۆ ده‌كات و خۆری شادییان ئاوا ده‌بێت و هه‌ر
خۆیان بۆ خۆیان به وشه‌ی ناشیرین شادیی له خۆیان دوور
ده‌خه‌ن و زویری ده‌كه‌ن له خۆیان، هه‌موو كات خه‌یاڵی
خراپیان به مێشكا دێت، به‌گومان له ژیان ده‌ڕوانن و
ده‌رگاكانی ئومێد به‌ڕوویاندا داده‌خرێت.
ئه‌ی كه‌وابوو ئێمه
چۆن بتوانین ژیانی هاوسه‌ریمان به‌خته‌وه‌ر بكه‌ین و چۆن
ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه بنێین؟
ڕه‌نگه ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه پێشتر باسمان كرد له بڕیارداندا په‌له‌یان كردبێت
بۆیه پێویست ده‌كات كه ئێمه زوو بڕیار له سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی ژیانی هاوسه‌ری نه‌ده‌ین، به‌ڵكو له‌سه‌ر
بنه‌مایه‌كی ته‌ندروست ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه بنێین و
له به‌رامبه‌ره‌كه‌مان تێبگه‌ین پێش ئه‌وه‌ی به بێ
تێگه‌شتن به هه‌موو شتێك ڕازی بین، ڕه‌چاو كردنی داب و
نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز زۆر پێویسته كه له
كۆنه‌وه تائێستا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ده‌رده‌كه‌وێت كه
پێویسته ئه‌و دوو بنه‌ماڵه ده‌بێت لێك تێبگه‌ن و له
ڕووی ڕه‌سه‌نایه‌تی و ڕه‌وشت و بیركردنه‌وه‌و پێڕه‌وكردنی
دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك یه‌ك بن، چونكه
تێنه‌گه‌شت له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه یه‌كێكیان
پابه‌نده به دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌وی
تریان گوێی پێنادات، ئه‌مه‌ش ده‌بێـته سه‌رچاوه‌ی
كێشه‌كان.
له هه‌موو حاڵه‌تێكدا
ئێمه ده‌بێت هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران بزانین
و ئه‌زموونی لێ وه‌ربگرین و كۆنترۆڵی هه‌موو ئه‌و لایه‌نه
خراپانه بكه‌ین، ئه‌گه‌ر وابوو ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه
ژیانێكی پڕ له به‌خته‌وه‌ری و ئارام و لێبوورده‌یی به
خه‌نده‌وه پێشوازیمان لێ ده‌كات و خه‌نده ده‌بێته
میوانی ژیانی خێزانیمان.
|
ئه‌و وتارانه‌ی له نوچه بڵاو ده‌بنه‌وه
بیروڕای نوسه‌ره‌کانیانه و نوچه به‌رپرسی
ناوه‌رۆکیان نییه و سانسۆری هیچ بیروڕایه‌کیش
ناکات |
|